دی ستیڤانو ناڕازیه بیلیه و مارادۆنا به‌شداری یاری ڕێزلێنان بکه‌ن
ڕۆژنامه‌ی ( لا رازون ) ی ئیسپانی ڕۆژی چوارشه‌مه ئاشکرای کرد ئه‌ستێره‌ی یاری تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی ئه‌لفریدو دی ستیڤانو ناڕازیه هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی جیهنای بیلیه و مارادۆنا به‌شداری یاری ڕێزلێنان به‌شداری بکه‌ن که ڕۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ئه‌درێت له‌وه ده‌کات زۆربه‌ی ناوداره‌کانی تۆپی پێی جیهانی به‌شداری ئه‌م یاریه بکه‌ن وه‌ك یاریزانی پوروگالی ئوزیبۆ و فرانز بیکنپاوه‌ر و بوبی شاڵیتۆن و چه‌ندین یاریزانی ناوداری تر ، جێی باس ئه‌م یاریه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئیسپانی ڕێکی ده‌خات له‌گه‌ڵ یه‌کێتی تۆپی پێی جیهانی و ئه‌وروپی ( فیفا و یویفا ) شایانی باسه دی ستیڤانو له به‌یانێکدا ڕوونیکردۆته‌وه که‌وا مارادۆنا له به‌هۆی به‌کار هێنانی ماده بێ هۆشکه‌ر و خواردنه‌وه‌ی ئه‌لحول و به‌کار هێنانی چه‌ك دژی په‌یامنێره وه‌رزشیه‌کان هه‌روه‌ها بیلیه له هیچ کاتێکدا نه‌ی هێشتووه وێنه‌ی بڵاوبکرێته‌وه بۆ کاری مرۆڤایه‌تی ئیلا به پاره نه‌بووبێت واته بیلیه هیچ کارێکی نه‌کردووه ئه‌گه‌ر پاره‌ی له پشته‌وه نه‌بووبێت .
22-10-2007
فڕۆكه‌وانی بۆشایی ئاسمان ی مالیزی ده‌گه‌ڕێته‌وه زه‌وی:-
مۆسكۆ (ڕۆیته‌رز)- سێنته‌ری كۆنتڕۆلی گه‌شته‌كانی ئاسمانی له مۆسكۆ ڕایانگه‌یاند كه فڕۆكه‌وانی بۆشایی ئاسمان ی مالیزی شێخ موزه‌فه‌ر شوكر پاش (11) ڕۆژ له بۆشایی ئاسمان گه‌ڕایه‌وه زه‌وی له‌گه‌ڵ دوو فڕۆكه‌وانی بۆشایی ئاسمان ی ڕووسی كه یه‌كه‌میان فیۆدۆر یۆرچیخین سه‌رۆكی بنكه‌ی ئاسمانی و ئۆلیچ كۆتۆڤ ئه‌ندازیاری گه‌شته‌كه پاش مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی (197) ڕۆژ له ئاسمان له كازاكستان، بنكه‌ی ئاسمانی له مۆسكۆ ڕایگه‌یاند كه هه‌ر سێكیان ته‌ندروستیان باشه و پاش پشكنینی پزیشكی ده‌نێردرێنه مۆسك
22-10-2007
ماكس كه‌ك جیی گیانی له‌ده‌ستدا :-
گه‌وره یاریزانی ره‌كبی ئه‌مریكی ماكس كه‌ك جیی له‌سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا، له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه پۆلیسی كینساس گه‌یشه ماڵی ماكس و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و له‌كاتژمێر (5:20) ی ئێواره‌ی دوێنێ (21/10/2007) خه‌ریكی خاوێن كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی بوو له په‌لكی دره‌خت له‌كاتێك كه‌وته خواره‌وه‌و گیانی له ده‌ستدا. خێزانی ماكس له‌كاتی ڕووداوه‌كه له‌ماڵ نه‌بوو له كاتی ڕووداوه‌كه ،كه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه پۆلیس و ڕۆژنامه‌نووسانی له ماڵه‌كه‌ی بینی و ئه‌وان هه‌واڵه‌كه‌یان پێ ڕاگه‌یاند و ئه‌ویش ڕوونی كرده‌وه كه پێش ده‌رچوونی له ماڵ هۆشیاری ماكسی كردبوو كه نه‌چێته بانه‌وه . ماكس له ته‌مه‌نی (75) ساڵی بوو خاوه‌ن خه‌ڵاتی (green bay ) بوو له ره‌كبی
2007
شه‌ربه‌تى سێ‌و چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانى رۆماتیزم و جگه‌ر:-
نوێترین لێكۆلینه‌وه ده‌رى خست كه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى سێ‌و و به‌كارهێنانى وه‌ك خواردنه‌وه‌یه‌كى رۆژانه نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر و رۆماتیزم له ناوده‌بات .
لێكۆلینه‌وه‌كه روونى كرده‌وه كه میوه‌ى سێ‌و نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله‌و به‌رزیی پاله‌په‌ستۆى خوێن چاره‌سه‌ر ده‌كات و له‌به‌ر بوونى رێژه‌یه‌كى زۆرى ماده‌ى فوسفۆر ناهێلێ تێكچوونه‌كانى دل و پێست روو بده‌ن .
شایانى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشوو ده‌رى خستبوو كه رۆژانه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى سێ‌و ئه‌گه‌رى تووش بوون به نه‌خۆشى ره‌بۆ كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تابیه‌تى لاى مندالان
ڕاهێنه‌ری پورتوگالی سكولارى به‌بڕی (45 ) هه‌زار یوڕۆ سزا درا :-
لیشبۆنه ( ڕۆیته‌رز )- یه‌كێتى تۆپى پێ ی پورتوگالى رایگه‌یاند كه به‌بڕى ( 35 ) هه‌زار یۆرۆ لویس فیلیپى سكولارى راهێنه‌رى وڵاته‌كه‌ى سزا داوه به‌هۆى هێرش كردنه سه‌ر ئیفیتشا دراگوتینو ڤیتش یاریزانى هه‌ڵبژراده‌ى سربى له‌مانگى رابردودا له‌كۆتایى یاریه‌كانى پاڵاوته‌كانى بۆیاریه كۆتاییه‌كانى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا بۆ ساڵى 2008.
دواى ئه‌وه‌ی كه لویس فیلیپى سكولارى داوا لێبووردنی له ئیفیتشا دراگوتینو ڤیتش كرد سزاى راهێنه‌ره‌ی پورتوگالی كه‌م كرایه‌وه بۆ به‌شدارى نه‌كردنى له سێ یارى له جیاتی چوار یاری . دواى به به‌شدار نه‌كردنی له هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگالی له دوو یاریدا هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى زه‌وى خۆى دوو سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئازربیجان و كازاخستاندا به‌ده‌ست هێنا و بڕیاریشه له‌یارى به‌رامبه‌ر ئه‌رمینیا له‌مانگى تشرینى دوه‌مى داهاتودا دیار نه‌بێت.هه‌روه‌ها یه‌كێتى ئه‌وروپا سكولاریان به‌بڕى 20 هه‌زار فه‌ره‌نگى سویسراى (10 ) هه‌زار یوڕۆ به‌هۆى ئه‌و كاره‌یه‌وه سزا درا....
زاوایه‌ك گوڵه‌كانی به‌دڵ نه‌بوو و داوای (400) هه‌زار دۆلار ده‌كات له گوڵ فرۆش:-
نیویۆڕك (ئاژانسی فرانس پرێس)- زوایه‌ك له نیویۆرك له‌كۆتایی ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه ده‌چێته دادگا و داوایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و گوڵ فرۆشه تۆمار ده‌كات كه ڕازاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی پێ سپێردرابوو چونكه ڕه‌نگی گوڵه‌كان هه‌مان ڕه‌نگی ڕاسپێردراو نه‌بوو وه گوڵه‌كان زۆر زوو چورچ بوونه‌وه ، زاوا ئێستا بڕی (400) هه‌زار دۆلار داوا ده‌كات له گوڵ فرۆشه‌كه چونكه گوڵی به‌كار هاتوو له جۆری نرخه هه‌رزانه‌كانه و گوڵدانه‌كان ئاوی تێدا نه‌بووه كه بووه هۆی چورچ بوونی ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێك گه‌یشتنه‌یه كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه كردبوو
كورته‌باڵاترین ژن و مێرد له‌جیهاندا:-
دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی 3 ساڵ كه‌سوكاریان دژایه‌تیان كردن له پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا، له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵدا كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر بوك زاوا به‌شداربوون، كورته‌باڵاترین ژن و مێرد به‌یه‌ك گه‌یشتن.
ئه‌و ژن و مێرده خه‌ڵكی شاری شیوه‌ند- ی چینن، درێژی پیاوه‌كه كه ناوی "لی تانج یۆنگ" ه 3 پێ و 7 ئینجه، ژنه‌كه‌ش كه ناوی "تشین جیلیان" ه درێژییه‌كه‌ی 2 پێ و 4 ئینجه.
ئه‌م ژن و مێرده واچاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن به‌هۆی كورتی باڵایانه‌وه ناویان بچێته كتێبی گینس- ه‌وه بۆ ژماره پێوانه‌ییه
ئه‌مریكا و یونسكۆ به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی په‌رتووكخانه‌ی دیجیتال:-
پاریس (ڕۆیته‌رز)- رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبیری (UNSCO) ڕایگه‌یاند كه ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوكاری ڕیكخراوه‌كه‌یان ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی په‌رتوكخانه‌یه‌كی دیجیتالی جیهانی كه گشت به‌رهه‌مه به‌نرخ و پڕ به‌هاكان ده‌گرێته خۆ وه‌ك په‌رتووك و نه‌خشه‌كانی جوگرافی و میوزیك و گۆرانی و فلیمه‌كان و وێنه‌ی جۆراوجۆر و به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی له ئینته‌رنێت بڵاو ده‌كرێته‌وه . ئه‌م پڕۆژه‌یه كۆمپانیای گوگلی به‌ناوبانگ جێبه جێی ده‌كات و به شه‌ش زمانی جیهانی بڵاو ده‌كرێته‌و
فیلمی ژانی گه‌ل بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار پاڵێورا:-
ماڵپه‌ڕی ( bbc.com ) - فلیمی ژانی گه‌ل كه له‌ده‌رهێنانی جه‌میلی رۆسته‌می- یه وه‌ك یه‌كێ له پاڵێوراوه‌كانی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌ستنیشانكراوه، ئه‌مه‌ش دووهه‌مین جاره فلیمێكی رۆسته‌میی بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ژانی گه‌ل ناوی رۆمانێكی روناكبیری كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌و جه‌میلی رۆسته‌میی ده‌رهێنه‌ری كوردستانی ئێران كردوویه‌تی به فلیم و ئه‌م فلیمه‌ش له هه‌رێمی كوردستان پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا " ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه باس له بارودۆخی كوردستان ده‌كات له كاتێكی دیاریكراودا".
بڕیاره رۆسته‌میی فلیمێكی تر به‌ناوی گوڵه‌كانی كه‌ركوك به‌رهه‌م بهێنێت.
جێی ئاماژه‌یه پێشتریش فلیمی "شیوه‌نی به‌فر" ی روسته‌میی بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌ستنیشانكرابوو، به‌ڵام هیچ خه‌ڵاتێكی به ده‌ست نه هينا....
ماست تام و بۆنی ده‌م خۆشتر ده‌كات
به پێی چه‌ند لێكۆڵه‌ری یابانی (ژاپۆنی) ماستی ته‌بیعی تام و بۆنی ده‌م خۆش ده‌كات. له‌و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا نیشانیان داوه كه ماست ئه‌و باكتێریانه كه‌م ده‌کاته كه له سه‌ره‌وو‌ی زمانی مرۆڤ دا هه‌ن، هه‌ر ئه‌و باكتێریانه‌ن كه ده‌بنه هۆی دروست بوونی بۆنی ناخۆش له ناو ده‌م‌دا. خواردنی ماست ده‌توانێ 80 ده‌رسه‌د له‌و باكتێریانه كه‌م بكاته‌وه و هه‌روه‌ها سوودی باشی هه‌یه بۆ ددان و پارێزگاری له ددان خرابوون ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقی كاریان له‌سه‌ر كراوه، له ماوه‌ی شه‌ش حه‌فته‌دا، ڕۆژانه 2 جار ماستیان خواردوه و هه‌ر جاره‌ی 90 گڕه‌م.
پێكه‌نینی ڕۆژانه دڵت ساغ ڕاده‌گرێ
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له لایه‌ن پسپۆڕانی دڵ له زانكۆی پزیشكی ماریلاند كراوه، پێكه‌نینی ڕۆژانه ته‌ئسیری زۆر باشی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئینسان. كاتێك مرۆڤ پێده‌كه‌نی جه‌ریانی خوێن له له‌شیدا زیاد ده‌بێ و ئه‌وه ده‌بێتی هۆی پێشگیری كردن له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ. هه‌ر به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ڕۆژێ 15 ده‌قه پێكه‌نین به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئسیری خۆی دانێ.
ئه‌و لێكۆڵه‌رانه تاقی كاریان له‌سه‌ر 20 كه‌سی ساغ كرد. دوو فیلیمان پێ نیشان دان، یه‌كێك له‌و فیلمانه فیلمێكی خۆش و پێكه‌نینی بوو و ئه‌وی تر فیلمێكی ناخۆش و پڕ له سترێس. كاتێك فیلمه‌كانیان نیشان دا، ئه‌ندازه‌ی هاتوو چۆی خوێنیان پێوا له ڕه‌گی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاقی كاریان له‌سه‌ر ده‌كردن. هاتوو چۆی خوێن 20 ده‌رسه‌د باشتر بوو له له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی فیلمه خۆشه‌كه‌یان دیت و ئه‌و كه‌سانه‌ی فیلمه ناخۆشه‌كه‌یان دیت، هاتوو چۆی خوێن له له‌شیان دا 35 ده‌رسه‌د به‌ره‌و خراپی ڕۆیی.
پێكه‌نینێكی باش ئه‌و سوودانه‌شی هه‌یه:
|
|