په‌ندی پێشینان
- گه‌وریی به‌عه‌قڵه به ساڵ نییه
-ئاغای گوندی رێی به گاوانی گوندی ده‌كه‌وێ.
-بار به‌لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران.
-ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ.
-جوێن مه‌ده به‌باوكی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به باوكی به‌گت.
-ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وراغت تێر جۆكه.
-ئاردی بده ئاردبێژێ ، باهه‌ندێكیش بڕێژێ.
- ئه‌و كه‌سه ژیره ، پیری له بیره.
-قسه زۆر بكڕه ، كه‌م بفرۆشه.
-دوژمنی دانا ، نه‌ك دۆستی نه‌زان.
-تاخۆت دۆست نه‌بی ، كه‌س نابێ به‌دۆست.
چه‌پڵه لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ك ده‌ست.
- ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه ، له‌به‌ر دڵانه.
-دل پیرنابێ ، چاوتێرنابێ .
-دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه بكه ، كه‌نانی لێ ئه‌خۆیی .
- ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوانه‌كه‌ی له بیر.
- ئه‌ڵێن ته‌نگانه خۆشی له‌دوایه.
باوه‌ڕم وایه فه‌رمووده‌ی خوایه .
- ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌كه‌وێ .
-ئارو به بڕكییه‌وه جوانه .
- رونی رژاو ده‌كاته خێڕی باوكی
په‌ندی پێشینان هه‌ریه‌كه‌یان وانه‌یه‌كی جوان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن ، كه سه‌یری ده‌كه‌ین به هه‌موو لایه‌نێكی ژیان شۆر بوونه‌وه‌و له هه‌موو بارێكدا په‌ندگێڕه‌وه مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه فێركردنی به‌رامبه‌ركه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی جارێكی تر هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشوو دووباره نه‌كاته‌وه ، یان گه‌ر ویستی كارێك بكات بزانی له كوێوه ده‌ست پێبكات و ؟ چۆن؟ .
زۆرجار ئه‌و په‌ندگێڕه‌وانه پیره‌پیاو یان پیره‌ژنی قسه‌زان و ئاقڵ بوونه ، هه‌ستیان به‌پێداویستی به‌رامبه‌ره‌كانیان كردووه ، بۆ یه له‌وده‌رگاوه بۆی هاتوونه ، كه بۆ به‌رامبه‌ریان به‌گرنگ زانیووه ، هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئه‌و په‌نده‌یان له گوێی به‌رانه‌ردا بچه‌قێنین ، كه ئێمه (سه‌ری ره‌شمان له‌به‌ر هه‌تاوێ سپی نه‌كردووه) و خۆده‌زانین دنیا چ باسه ، ئیتر قسه‌كانیان هێنده به‌رێ وجێ بووه ، په‌نده‌كانیان هێنده نه‌سته‌ق و له‌دڵ شیرین بووه ده‌ستبه‌جێ كاری خۆیان كردووه0 په‌ندی پێشینان به‌شێكه له ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر.
پێناسه:- مه‌به‌ست له‌په‌ند ئه‌و گوته‌یه‌یه ، كه زۆر بڵاوبۆته‌وه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه باوه ، ئه‌مه‌ش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرێكی فه‌لسه‌فی قووڵ به خۆوه ده‌گرێت ،یانیش له به‌رئه‌وه‌ی گوزارشت له‌بنه‌ڕه‌تێكی عه‌قیده‌یی ده‌كات ، كه ئه‌مه زۆر جار به دانایی (حیكمه‌ت)یش ناوده‌برێت.
پێناسه :- په‌ندی پێشینان بریتیه له چه‌ند قسه‌یه‌كی كورتی كوردی په‌تی ، كه پێكه‌وه نووسێنراون ، واتایه‌كی به‌رزیان په‌یدا كردووه .
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له په‌ندی پێشینان:-
په‌ند هه‌یه دێره شیعرێكه ، په‌ندیش هه‌یه رسته‌یه‌كی ساده‌ی واتاداره ....................