هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل
یه‌كێتى تۆپى پێى به‌رازیلى له ساڵى 1914ز دامه‌زراوه ، له‌ساڵى 1923ز چووه پاڵ یه‌كێتیى تۆپىپێى جیهانى (فیفا) ، هه‌روه‌ها به ئاسانى گه‌یشت به‌كۆتایى جامه‌كان ، له‌كۆتایى (18) یارى پاڵاوتن ته‌نها دووجار دۆڕاوه ، له كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌ریكیاى باشور له ئه‌رژه‌نتین پله‌ى یه‌كه‌مى وه‌ده‌ست هێنا .

له ساڵى 1930زاینیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌شدارى له هه‌مووكۆتاییه‌كانى جامى جیهانى كردووه. یه‌كه‌م یارى نێوده‌وڵه‌تى به‌رازیل ، له‌ساڵى 1914ز بوو ، كه له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتیندا یارى ئه‌كرد و (0-3) دۆڕا. گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل له‌ساڵى 1949ز دابوو ، كه له‌گه‌ڵ پۆلیڤیادا (10-1)بردیه‌وه ، نزمترین ئاستى دۆڕاندنى هه‌ڵبژارده كه‌ش له‌ساڵى 1920ز بوو ، كه كه‌وته‌به‌رامبه‌ر ئۆڕۆگواى و (0-6) دۆڕاندى . تائێستا به‌ڕازیل پێنج جار جامى جیهانى به‌ده‌ست هێناوه ئه‌میش له‌ساڵى 1958ز، 1962ز، 1970ز،2002ز دابوو .له‌ساڵى 1950ز، و 1998ز یشدا ڕیزبه‌ندى دوومى به‌ده‌ست هێناوه وه له‌ساڵى 1928ز و 1978ز ریزبه‌ندى سێ یه‌مى به‌ده‌ست هێناوه و له‌ساڵى 1974ز یشدا ریزبه‌ندى چواره‌مى به‌ده‌ست هێناوه له‌ساڵى 1954ز و 1986زدا گه‌یشته خولى چاره‌گى كۆتایى . هه‌روه‌ها 7 جار جامى پاڵه‌وانێتى ئه‌مه‌ریكاى باشورى بردۆته‌وه . و ته‌یێك هه‌یه ئه‌ڵى :ئینگلزتۆپى پیێ داهێناوه ، به‌ڵام به‌رازیلیه‌كان رێك و پێك ته‌واویان كرد. هه‌ربۆیه‌ش زۆربه‌ى خه‌ڵكى شێوازى یاریكردنى به‌رازیل به شێوازێكى سه‌رنج راكێش و پێشكه‌توو دا ئه‌نێن .
له به‌ڕازیل یاریگاى(ستادماڕاكانا) هه‌یه ، كه‌گه‌وره‌ترین یاریگاى جیهانییه له‌ڕووى فراوانییه‌وه ، كه‌شوێنى (130،022) ته‌ماشاڤان ئه‌بێته‌وه له‌ساڵى 1950ز به‌رازیل میواندارى جامى جیهانى تۆپى پێى كرد . یاریگا به‌رازیلییه‌كان زۆر ڕاهێنه‌رى گه‌وره‌یه‌یان دروست كردوه له مێژووى تۆپى پێدا ،وه‌ك بیلیى ، زیكو، سوقڕات ، ڕۆماریۆ ، وڕیڤالدۆ ، ڕۆنالدینهۆ ، رۆناڵدۆ، وجگه له‌مانه‌ش .
ئێستا ڕاهێنه‌رى تیپه‌كه (كارلۆس دۆنگا)یه ، كه كارى ڕاهێنه‌رایه‌تى له‌دواى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى (كارلۆس ئه‌لبێرتۆ بێرێرا)دا گرته ده‌ست . له دایك بووى ساڵى (1943)ز یه ، هه‌ر ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ش بوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیلى كرده پاڵه‌وانى جامی جیهانى له ساڵى 1994ز. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتى چوار هه‌ڵبژارده‌ى تریشى كردووه له یارییه‌كۆتاییه‌كان ، كه ئه‌مانیش هه‌ڵبژاردى كوێت 1982ز، و میرنیشنه عه‌ره‌بییه یه‌كگرتووه‌كان 1990ز ، به‌رازیل 1994ز ، و سعودیه 1998ز.
ئه‌م تیپه‌ش ئێستا له‌مانه‌ى خواره‌وه پێك هاتووه : دی‌دا(A.C.milan) ،كومیز ، خولیوسیزار(internazionale milano f.c) ، ماركوس ،ئه‌لیكس ڕۆدریكۆ ، كاف‌و(A.c. Milan) ، جینجهۆ(ڕیال مه‌درید), ئه‌یدمیلسۆن یانه‌ى(به‌رشلۆنه)، كه‌لبێرتۆ(هه‌رتا به‌رلین)، گوستافۆنێرى (Corinthians paulista) ، خوان (bayer leverkusen) ،لوشیو(بارین میونح) ،لویساو (sl benfica) ،رۆبه‌رتۆ كالۆس(ڕیال مه‌درید ) ،ڕۆكیۆجۆنیوه‌ر (bayer leverkuseen) ،ڕۆناڵدینهۆ و ئه‌وانى تریش .
رۆنالدینۆ ، كه‌له‌دایك بووى ساڵى (1980)ز یه ، به‌یه‌كێك له‌ناودارانى مێژووى تۆپى پێ دائه‌نرێ ، له‌گه‌ڵ لیستى بیلى و گارینشا و زیكۆ ئه‌ژمێردرێ . دیارترین ئه‌ستێره‌ى یانى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانییه، له‌هه‌ردووساڵانى 2004ز ، 2005ز تۆپى زێرینى وه‌رگرتووه . به‌رێوه‌به‌رى تیپه‌كه‌یش (كافۆ)یه، كه‌تاكه یاریزانه توانیبێتى به‌شدارى سێ یارى كۆتایى جامى جیهانى كردبێ .
هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئه‌رژه‌نتین
یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌رژه‌نتین له ساڵى (1893ز)دا دامه‌زراوه , له‌ساڵى (1912ز) چووه پاڵ یه‌كێتىى تۆپى جیهانى(فیفا) , له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌ئه‌نجامى یاركیردن ڕیز به‌ندى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا له كۆمه‌ڵه‌كه‌ى , به‌جیاوازى گۆڵه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رازیل كه یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى بوو , گه‌یشته یارى كۆتاییه‌كان.

ئه‌رژه‌نتین به‌شدارى له هه‌موو یارییه‌كانى كۆتایی جامى جیهانیدا كردووه ته‌نها له ساڵانى (1938ز - 1950ز - 1954ز - 1970ز) دا نه‌بێ, یه‌كه‌م یارى نێوده‌وڵه‌تى له ساڵى (1901ز) دا بوو , كه له‌گه‌ڵ ئۆرگوادا (3 - 2) بردیه‌وه. گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنى له ساڵى (1942ز) دا بوو , كه له‌گه‌ڵ ئیكوادۆر (12 - 0) بردیه‌وه. نزمترین ئاستى دۆڕاندنى له ساڵى (1958ز) دا بوو , ك له‌گه‌ڵ چیكۆسلۆفاكیا (1 - 6) دۆڕاند, دوو جار جامى جیهانى به‌ده‌ست هێناوه, ئه‌ویش له ساڵانى (1978ز - 1986ز) دا بوو , له ساڵى (1930ز) ریزبه‌ندى دووه‌مى به‌ده‌ست هێناوه . له ساڵى (1966ز , 1998ز, 2006ز ) گه‌یشته خولى چارێگى كۆتایی . هه‌روه‌ها (14) جار جامى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى ئه‌مریكاى باشوورى به‌ده‌ست هێناوه.
له ئۆڵمپیاتى (2004ز) نیشانه (مه‌دالیاى) زێڕ‌ینى وه‌رگرتو له ئه‌سینا , له‌ساڵانى (1928ز , 1996ز) له ئۆڵه‌مپیادا نیشانه (مه‌دالیاى) زیونى وه‌رگرتووه . (5)جاریش جامى جیهانى تۆپى گه‌نجانى به‌ده‌ست هێناوه , یاریگا ئه‌رژه‌نتینیه‌كان یاریزانى گه‌وره‌ى به‌رهه‌م هێناوه له مێژووى تۆپى پێدا , كه به‌ناوبانگترینیان (دیگۆ ماردۆنا , گابریچل باتستۆته , ماریۆ كیمبس , فالدانۆ).
راهێنه‌رى تیپه‌كه‌ش (خۆزێى بیكه‌رمان)ـه , كه ته‌مه‌نى (55) ساڵ ئه‌بێ , له سێبتێمبه‌رى ساڵى (2004ز)ـیه‌وه ئه‌م كاره‌ى گرتۆته ئه‌ستۆ , ئه‌میش له‌دواى راهێنه‌ر (مارشیللۆ بیلسا) و داوى ئه‌وه‌ى كه راهێنه‌رى به‌ناوبانگ (كارلۆس بیانكى) كارى راهینه‌رایه‌تى وازلێهێنان.
له‌دیارترین یاریزانانى ئێستاى ئه‌رژه‌نتین ئه‌مانه‌ن ( خفێر زانیتى ) كه بێلى له‌گه‌ڵ (120) باشترین یاریزانانى جیهانى دایناوه هه‌وره‌ها (خوان سبستیان ڤیڕۆن) كه بۆ یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلانى ئیتاڵى یارى ده‌كات, له پاشان (كارلۆس تیفێر) كه له لایه‌ن گرانى ئه‌رژه‌نتینیه‌وه به جێگره‌وه‌ى (دیگۆمارداۆنا) دائه‌نرێ. به‌رێوه‌به‌رى تیپه‌كه‌ش (خوان بابلۆ سورین)ــه , كه یارێزانێك به‌خێرایی جوڵه‌ى له لاى راستدا جیائه‌كرێته‌وه . پێتشریش به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین بووه , له جامى جیهانى گه‌نجان , له ژێر فه‌رمانى (بیكه‌رمان) بۆ ماوه‌ى ده ساڵ.
ئێستاش (خوان ڕۆمان) كه ئه‌ستێره‌ى تیپه‌كه‌یه , به دروستكه‌رى یارییه‌كانى ڤیاریالى ئیسپانى دائه‌نرێ. به‌هه‌مان شێوه‌ش (بابلۆ زابالیتا) كه ته‌مه‌نى (21) ساڵ ئه‌بێ , چاوه‌ڕوانى زۆرى لێ ئه‌كرێ هه‌ر له بچووكیه‌وه سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆخۆى ڕاكێشاوه‌و چوو بۆ هۆڵه‌ندا , له‌وێش بۆ یانه‌ى ئیسپانیۆل به‌رشلۆنه