هاكه‌رز Hacking
له‌و باسه‌ماندا باسى لایه‌نێكى باو له به‌كارهێنانه‌كانى ئینته‌رنێت ده‌كه‌ین كه‌ئه‌ویش به‌زاندنی ئاسایشی كۆمپیوته‌ره كه به ئینگلیزى پێى ده‌ڵێن (Hacking) ،سه‌رچاوه‌ى ئه‌م به‌زاندنه چییه؟ وه‌له‌به‌رچى هه‌ڕشه‌ده‌كه‌ن و ئه‌نجامكانى چین ؟
به‌زاندنی ئاسایشی كۆمپیوته‌ر چییه؟
ئه‌و كه‌سانه‌ى به كاره‌كانی به‌زاندن هه‌ڵده‌ستن كه‌سانێكی تاك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێكن كه لێهاتوویی و زانینێكی ته‌واویان هه‌یه له به‌رنامه‌و سیسته‌م و ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه لێی به‌دی ده‌كرێ،هه‌روه‌ها توانای به‌رزیان هه‌یه له به‌رنامه‌سازی.
هه‌ندێ جار لێهاتوویی و زانینێكی دیاركراویان هه‌یه له به‌رنامه‌سازی. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر جار له به‌رنامه‌ی ئاماده‌كراو ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌كارهێنانی له كرداری به‌زاندن.
كرداری به‌زاندنی ئاسایشی كۆمپیوته‌ر بریتییه له چوونه ناو ئامێری یان تۆڕی كۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانێك كه ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بۆ چوونه ناو ئه‌م ئامێره یان تۆڕه،به‌مه‌به‌ستی زانینی ناوه‌ڕۆك،یان دزین،یان تێكدان،یان له‌كاركه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كانی به‌زاندن له‌وانه‌یه لایه‌نی ده‌ره‌كی بن ،هه‌وڵی چوونه ناو ئامێره‌كه بده‌ن به شێوه‌یه‌كی نایاسایی كه ئامانجه‌كانیان به‌پێی ئامێری ده‌ستنیشان كرا‌و ده‌گۆڕێن .
زۆر لایه‌ن هه‌ن كه له‌ژێر ئه‌م بابه‌ته پۆلین ده‌كرێن كه ده‌یانه‌وێ به‌زاندن (هاكه‌رز)بكه‌ن وه‌ك :لایه‌نه‌كانی ڕكابه‌ر،و دوژمنانی ده‌ره‌كی،و تاوانباران،و كه‌سانی شاره‌زا.
له‌به‌ر چی ڕووده‌دات؟
هۆیه‌كانی ته‌كنه‌لۆجی به‌كارهاتوو بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ئاسایش له‌سه‌ر سیسته‌م و تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر زۆر جار ده‌بێته هۆی كه‌مكردنی به‌كارهێنانه‌كانی هه‌ندێ به‌رنامه و خزمتگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت. بۆ نموونه به‌هێزكردنی حمایه كردنی ئاسایش له‌وانه‌یه ببێته هۆی له‌كاركه‌وتنی به‌رنامه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاخاوتن و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له ڕێگای ئینته‌رنێت.له‌به‌ر ئه‌وه زۆر جار ئاستی ئاسایشی پێویست بۆ به‌به‌كارهێنه‌ر به‌جێ ده‌هێڵرێ به‌پێی ئه‌و سیسته‌مانه‌ى كه به‌كاردێن به‌پێی هۆیه‌كانی ته‌كنه‌لۆجی گونجاو .
له‌گه‌ڵ زیادبوونی مه‌ترسی ئاسایشی له‌سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ك,وه زیادبوونی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران و كه‌می زانیاری له‌سه‌ر مه‌ترسی ئاسایش له‌لاى زۆربه‌یان له‌لایه‌كی تر ،هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خزمه‌تگوزاری فراوانتر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ به‌شداربووانیان له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندی جێگیر (Leased Lines) یان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی (Dial Up) بۆ دابین كردنی هۆیه‌كانی خۆپاراستن و ئاسایش بۆ ئامێره‌كانی به‌شداربووان.
تۆڕی ئینته‌رنێت له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی كه‌م له توێژه‌رو ئه‌كادیمیه‌كان له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی تۆێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی به‌كار ده‌هات ،له‌به‌ر كه‌می ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ران و ناسینی یه‌كتریان هیچ جۆره ترسێكی ئاسایش نه‌بوو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت،له‌به‌ر ئه‌وه له‌كاتی دیزاینی پرۆتۆكۆلی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی زانیارى له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت (TCP/IP) ڕه‌چاو نه‌كرا.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات،و هاتنی كه‌رتی بازرگانی بۆ ناو تۆڕی ئینته‌رنێت ئه‌مه‌ش مانای زیادبوونی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌و جۆراوجۆری ئاستی زانستی و ته‌مه‌نیان ده‌گه‌ێنێ،لێره‌وه زیادڕۆیی ئاسایش دروست بوو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
یه‌كه‌م ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له ساڵی (1988 ز) دروست بوو (واته پاش تێپه‌ڕبوونی بیست ساڵ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی تۆڕی ئینته‌رنێت) به‌هۆی ڤایرۆسێك كه كه‌سێك به‌ناوی مۆریس نووسی بووی كه به ناوی ڤایرۆسی مۆریس ناسرا (Morris Virus) ،مۆریس كه‌لێنێكى له به‌رنامه‌ی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كار هێنا به‌مه‌ش ئه‌م ڤایرۆسه گه‌یشته (10%)ى كۆمپیوته‌ره‌كانی گه‌یه‌نراو به تۆڕی ئینته‌رنێت له‌و كاته كه ژماره‌یان ده‌گه‌یشته شه‌ست هه‌زار كۆمپیوته‌ر پێش ئه‌وه‌ی بدۆزرێته‌وه.
مه‌ترسییه‌كانی ئاسایش :تۆڕی ئینته‌رنێت مه‌ترسییه‌كانی ئاسایشى زۆره‌و نوێ ده‌بێته‌وه،گرینگ‌ترینیان ڤایرۆسه كه به ڕێگای جۆراوجۆر ده‌گوازرێته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی به‌شه‌كانی موگناتیسی به ڤایرۆس ده‌بێ ،ئێستا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت،پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی گرینگ‌ترین ڕێگایه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس بۆ كۆمپیوته‌ره‌كان.
جۆری زیانه‌كانی ڤایرۆس ده‌گۆڕێ به‌پێی جۆری ڤایرۆس ، هه‌ندێكیان گشت زانیارییه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ر ده‌سڕنه‌وه یان زیان ده‌گه‌یه‌ننه به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ر وه‌ك سكرین ، هه‌ندێكیان هه‌ڵده‌ستێ به ناردنی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لیسته‌ی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌ن وه‌ك ڤایرۆسی میلیسیا كه‌له ساڵی (1999 ز) بڵاوبووه‌وه.
هه‌ندێك له‌و ڤایرۆسانه زیانیان كه‌متره ،وه‌ك له‌كار كه‌وتنی به‌رنامه‌یه‌كی دیاركراو له كۆمپیوته‌ر .له مه‌ترسییه‌كانی ئاسایشی پله‌دووى به‌رنامه‌كانی ده‌رگای دوواوه دێن.
ئه‌م به‌رنامانه له‌ڕێگه‌ی ترۆجان (Trojan) ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆمپیوته‌ر ،كه بریتییه له دوو به‌رنامه ،یه‌كه‌میان به‌رنامه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌و به‌كارهێنه‌ر ده‌یه‌وێ بیخاته سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی،وه به‌رنامه‌ی دووه‌م وه‌ك به‌رنامه‌كانی ده‌رگای دوواوه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌ر دیارناكه‌وێ و خۆی ده‌كاته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه كاتێ كه به‌كارهێنه‌ر به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م به‌كاردێنێ،كه به‌رنامه‌ی ده‌رگای دوواوه ده‌چێته ناو كۆمپیوته‌ر ، كه‌لێنێك دروست ده‌كات له‌و كۆمپیوته‌ره كه هه‌ر به‌كارهێنه‌ره‌كی ئینته‌رنێت ،له‌ڕێگای ئه‌م به‌نامه‌وه كۆنتڕۆلی ته‌واوی ئامێره‌كه بكات به‌جۆرێك كه ده‌توانێ زانیاریه‌كانی پارێزراو له ئامێره‌كه وه‌رگرێ یان ڕه‌ش كاته‌وه یان گۆڕانكاری تێدابكات.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێ ئه‌و ڕووداوانه ببیبنرێ و ببیسترێ له ده‌وری كۆمپیوته‌ره ڤایرۆسداره‌كه ئه‌گه‌ر كامیراو مایكرۆفۆنی هه‌بوو . مه‌ترسییه‌كانی ئاسایشی پله سێ بریتییه له كه‌می زانین ده‌رباره‌ی هه‌ندێك به‌رنامه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن گشت خه‌ڵكه‌كان كه پسپۆرنین ،به‌رنامه‌ی جیاجیا پێش ده‌خرێ له‌سیسته‌می ویندۆز بۆ یارمه‌تی دانی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینته‌رنێت و فراوان كردنی ،وه‌ك ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری (Server) به‌كاردێنن یان خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی فایله‌كانی (ftp Server) ،ئه‌م به‌رنامانه كه‌لێنێك دروست ده‌كه‌ن له كۆمپیوته‌ر كه ده‌بێته هۆی -كردنی له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه.
مه‌ترسییه‌كانی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی :
به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت له كاره‌كانی كڕین و فڕۆشتن ده‌بێته هۆی دزینی ژماره‌كانی كارتی تایبه‌ت، كه ڕێگایه‌كی زۆر باوه له كاره‌كانی كڕین به ڕێگای ئینته‌رنێت ،یان دزینی زانیاریه‌كانی دارایی یان بازرگانی گرینگ له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی له نێوان كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه جیاكان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سیسته‌می ئاسایشی په‌ره پێدرا بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كه ناهێڵێ كه‌سانی تر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م زانیاریانه بزانن له‌كاتی گواستنه‌وه‌ى له تۆڕی ئینته‌رنێت..له‌به‌ر ئه‌وه گشت كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م سیسته‌مانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به‌كاری بێنن له سایته‌كانیان به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی ئاسایشی كه‌م ده‌بێته‌وه.
شایانی باسه ئه‌م سیسته‌مه ئاسایشیانه له زۆربه‌ی سایته‌كانی بازرگانی به‌كاردێن كه ته‌نها چه‌ند هه‌زار دۆلارێكی ت
ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری چییه؟
ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری (IT) كورتكراوه‌ی ( Information Technology) یه ,كه گرینگی به‌و لایه‌نانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌دات كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به شیكردنه‌وه‌و به‌رێوه‌بردنی زانیاریه‌كان, به‌تایبه‌تی له رِێكخراوه گه‌وره‌كان.
ته‌كنه‌لۆجیای زانیاريه كان په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ل كۆمپیوته‌رو به تایبه‌تیش به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر بۆ گۆرِین و هه‌ڵگرتن و پاراستن و شی كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان, وه هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌و گه‌رِاندنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان . له‌به‌ر ئه‌وه زۆر جار پێ ی ده‌ڵێن پسپۆرانی كۆمپیوته‌ر یان پسپۆرانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری.
ئه‌و به‌شه‌ی كه به‌رپرسه له ته‌كنیك و به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌و به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر له هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێی ده‌ڵێن به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری .هه‌روه‌ها چه‌ند ناوێكی تریشی هه‌یه وه‌ك : به‌شی خزمه‌تگوزاری زانیاری (IS) ,یان به‌شی خزمه‌تگوزاری زانیاری به‌رِێوه‌بردن (MIS),یان ده‌سته‌به‌ر كردنی خزمه‌تگوزاری رِێكخراو (MSP) >
|