1- ئه‌ڕوا به‌ڕێوه پای نییه ، هاوار ده‌كا زمانی نییه ، فرمێسك ده‌رژێنێ چاوی نییه ؟ (هه‌ور)ه
2- ئه‌وه‌چییه له‌وشاره ، ددان داره وه‌ك مشاره ، هه‌ردوو رووی به‌كاره ، ده‌فرۆشرێ به پاره ؟ (شانه)ه
3- چوومه هۆده‌كێ ، سی و دوو به‌رد له‌ره‌نگی كێ ؟ (ده‌م و ددان)
4- چه‌ماوه‌ی چه‌ماوه مردی زیندووی تێكراوه ؟ (قه‌فه‌زی كه‌و)
5- حاكمه حوكمی نییه ، دوو به‌رخ ده‌خوا ئێسقانی نییه ؟ (مناڵی شیره‌خۆر).
6- خه‌نجه‌ری لێده‌ی كون نابێ ، ئاوی پێداكه‌ی ته‌ڕ نابێ ؟ (سێبه‌ر)
7- سه‌ری سه‌وزه ، له‌شی ره‌شه ، ناوی سپییه و دڵی گه‌ش ؟ (باینجان)
8- سایه‌قه‌ی ساماڵ هه‌وری فه‌رهه‌نگی دوو ئاو له جامێ ، هه‌ریه‌ك له ڕه‌نگێ ؟ (هێلكه).
9- له هه‌نگوینی شیرنتره ، له ئاسن قورستره ؟ (خه‌و)
10- هه‌تا نه‌یبه‌ستیه‌وه ناڕوا ؟ (پێڵاو)
11- سه‌وزه وه‌ك خه‌یار،به‌رزه وه‌ك چنار،مزره وه‌ك هه‌نار؟ (ڕێواس)