کابرایه‌ک
کوڕێکی ده‌بێ و زۆری خۆش ده‌وێ. کوره‌که وه‌ختی ژن هێنانی دێت. ده‌ڵێن با ژنی بۆ بێنین. ژنی لێ ماره ده‌که‌ن و ئه‌و رۆژه‌ی که ژنه‌که‌ی بۆ دێنن کوره‌که له به‌ر مه‌ری ده‌بێت. که‌دێته‌وه ده‌بینێ که ئه‌وه داوه‌ته‌و ژن هێنانه و پڵاوو گۆشت خواردنه . به‌ڵام به‌شی ئه‌و نامێنێ. ئه‌و زۆری برسی ده‌بێ و داوای نان ده‌کات، ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن نانی چی ! وه‌ره برۆ "عه‌جه‌له" بووک له‌سه‌ر تۆ مه‌حته‌له، کوره‌که‌ش ده‌گرێت و ده‌ڵێ وه‌ڵاهی ئه‌من ناچم. ئه‌وه‌ی پڵاوو گۆشته‌که‌ی خواردووه هه‌رده‌بێ بۆخۆشی بچێته لای هههههههههههههههههههههههههه
له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێت و خه‌ڵک بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ملاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه ژووره‌وه.
جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێت، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت. که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ئه‌کات و باوه‌شی پێدا ئه‌کات و ده‌یگووشێت و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنی. خه‌ڵکه‌که ئه‌چن په‌لی کوڕه‌که ئه‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی لێ قایم ئه‌کات. ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێت ئه‌ڵێ:
"ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو."
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ حه‌ج و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا ژنه‌که‌ی و دایکی و خه‌سووشی ئه‌بات. له‌وێ کاتی دوعاکردن گوێی له دایکی ئه‌بێت ئه‌ڵێ:
"خوایه له گوناهم خۆش به! ئه‌م کوڕه‌م زۆڵه و له مێرده‌که‌ی خۆم نییه."
له سه‌ره‌ی خه‌سووشیدا بۆ دوعاکردن گوێی لێ ئه‌بێت خه‌سووشی به هه‌مان شێوه دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان لێم خۆش به! ئه‌و کچه‌م که ژنی ئه‌م کوڕه‌یه زۆڵه و له مێرده‌که‌م نییه."
که ئه‌مه ئه‌بیستێت بڕیار ئه‌دات گوێ له ژنه‌که‌شی بگرێت تا بزانێت ئه‌و چ گوناهێکی کردووه. که خۆی لێ ئه‌گرێت گوێی لێ ئه‌بێت ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان له گوناهم خۆش به! له‌وه‌ی که دۆستم هه‌یه و خیانه‌تم له مێرده‌که‌م کردووه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک بوو په‌یمان بێت دووباره‌ی ناکه‌مه‌وه."
کابرا که نۆ‌ره‌ی خۆی دێت بۆ دوعاکردن ده‌ست به‌رز ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ:
"خوایه گیان له گوناهم خۆش به سێ قه‌حبه‌م هێناوه‌ته حزووری جه‌نابت، نه‌مزانی وان ئه‌گینا نه‌م ئه‌هێنان."
دزێک ئه‌چێت بۆ سه‌رقه‌بران بۆ دزینی کێلی قه‌بر. دزه‌که خه‌ریکی ده‌رهێنانی کێلی قه‌بری منداڵێک ئه‌بێت، که پۆلیس دێت به‌سه‌را. بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌کان شکی لێ نه‌که‌ن، دزه‌که ده‌ست ئه‌کات به گریان به‌سه‌ر قه‌بره‌که‌دا. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌مه قه‌بری کێیه؟"
دزه‌که‌ش له شڵه‌ژاویدا ئه‌ڵێت:
"قه‌بری باوکمه."
پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نده بچووکه؟
دزه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئاخر زۆر به منداڵی مردووه."
چه‌ند چه‌کدارێکی شیعه کوردێک ئه‌گرن له به‌غدا و به بیانووی ئه‌وه‌ی که سوننه‌یه به نیازن بیکوژن. کورده‌که‌ش له ترساندا و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بکات ئه‌ڵێ:
"بابه بۆ ئه‌مکوژن؟ به عه‌لی منیش شیعه‌م هه‌ر وه‌ک ئێوه."
ئه‌وانیش بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ڕاست ئه‌کات یان درۆ وێنه‌ی دوانزه ئیمامه‌که‌یانی پیشان ئه‌ده‌ن و لێی ئه‌پرسن
"باشه، تۆیه‌ک که ئه‌ڵێی من شیعه‌م، پێمان بڵێ ئه‌مانه کێن.ئه‌ویش، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سیان ناناسێت، پاش که‌مێک تێڕامان ئه‌ڵێ
"ئه‌مانه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقن له زه‌مانی هاروونه ڕه‌شیددا
خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:
"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه"
با‌وکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه. مو‌سیبه‌تیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات
ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێکلێی ئه‌پرسێت
" بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ
"سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت."
پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ
"شتی چی؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ
"هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت."
پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت
"باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت؟"
ژنه‌که ئه‌ڵێ
"ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت
له ئوستورالیا، منداڵێک ئه‌که‌وێته ناو ئاوێکی زۆر خوڕه‌وه. خه‌ڵکێکی زۆر له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که کۆبوونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌س بوێرێت بچێت یارمه‌تی منداڵه‌که بدات. له‌پڕێکدا کوردێک خۆی فڕێ ئه‌داته ئاوه‌که‌وه و پاش که‌مێک له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا دێنه ده‌ره‌وه. ڕۆژنامه‌نووس و پۆلیس و خه‌ڵکێکی زۆر لێی کۆ ئه‌بنه‌وه بۆ سوپاسکردن و ڕێکخستنی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵیدا، به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که بێنه قسه، ئه‌م ئه‌ڵێت ئه‌مه‌وێت دوو شت بڵێم
"یه‌که‌م، ئه‌مه‌وێت بزانم ئه‌و سه‌گبابه کێ بوو که پاڵی پێوه نام.
دووه‌میش، زۆر سوپاسی ئه‌م منداڵه ئه‌که‌م که ڕزگاری کردم
مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت:
"ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟
ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"10 دینار
مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت."
ئازادیش ئه‌ڵێ
"تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من
کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت
کۆتایی ساڵه و کاتی نمره‌وه‌رگرتن. کوڕێک ئه‌چێته ماڵه‌وه و کارتی نمره‌کانی ئه‌داته ده‌ست باوکی. باوکیشی که ئه‌بینێت پاش دوو ساڵ له پۆلێکدا هێشتا جوار سفری تیایه و ده‌رنه‌چووه، ئه‌که‌وێته پیا‌هه‌ڵشاخان و سه‌رزه‌نشتکردنی و به تووڕه‌یی و ته‌وسه‌وه پێی ئه‌ڵێ
"ناپولیۆ‌ن له ته‌مه‌نی تۆدا ئه‌فسه‌ر بووه له له‌شکری فه‌ڕه‌نسیدا
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ
"له ته‌مه‌نی تۆشدا نیوه‌ی جیهانی داگیر کردووه
له مزگه‌وت، جه‌ماعه‌تێک سه‌رنجی کابرایه‌ک ئه‌ده‌ن زۆر زوو له نوێژ ئه‌بێته‌وه. عه‌سرێک خۆیانی لێ ئه‌گرن ئه‌بینن له‌باتی چوار ڕیکاعه‌ت ته‌نها دوو رێکاعه‌ت نوێژ ئه‌کات و سه‌لام ئه‌داته‌وه و هه‌ڵ ئه‌سێت بڕوات. یه‌کێکیان لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌رێ کاکه نوێژی عه‌سر چوار ڕیکاعه‌ته، تۆ بۆچی ته‌نها دوو ڕیکاعه‌تت کرد؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ
"به‌خوا ورده ورده که‌می ئه‌که‌مه‌وه چونکه به‌ته‌مام ته‌رکی بکه‌م
کوڕێک به توڕه‌ییه‌وه به برا جمکه‌که‌ی ئه‌ڵێت
"ئه‌وه تۆ له کوێیت؟ دایکم دوو جار منی شت
كابرايه‌كی که‌مده‌رامه‌ت قاچى ئه‌شكێت. ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ویش پێی ئه‌ڵێت:
"ده‌بێت قاچت له گه‌چ بگرم، ئه‌مه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری تێ ئه‌چێت ."
کابراش ئه‌ڵێت
"ئه‌ی ناکرێت به په‌نجا هه‌زار دینار بۆم له قوڕ بگریت؟"
کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر. که سه‌ره‌ی دێت و ئه‌چێته ژووره‌وه دوکتۆر لێی ئه‌پرسێت:
"گرفتت چییه بۆچی هاتوویت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"دوکتۆر گیان، دوو هه‌فته‌یه به به‌رده‌وامی من هه‌موو شه‌وێک خه‌و به فوتبۆڵێنه‌وه ئه‌بینم."
دوکتۆریش پێی ئه‌ڵێت:
"بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت ببێت له‌و خه‌وه ئه‌بێت شه‌وێک نه‌خه‌ویت، جا له‌به‌رئه‌وه ئه‌مشه‌و مه‌خه‌وه
کابراش ئه‌ڵێ
" ناکرێت دوکتۆر ئه‌مشه‌و هه‌ر ئه‌بێت بخه‌وم."
دوکتۆریش ئه‌ڵێ
"بۆ؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت
"ئه‌مشه‌و یاری کۆتاییه."
کابرایه‌ک دوو که‌ناری ئه‌کڕێت به شه‌رتی خوێندن. له ماڵه‌وه که باش سه‌رنجیان ئه‌داتێ ئه‌بینێ ته‌نها یه‌کێکیان ئه‌خوێنێت، ئه‌ویش به قه‌فه‌زه‌که‌وه هه‌ردووکیان ئه‌باته‌وه بۆ دووکانه‌که و ئه‌ڵێ:
" ئه‌م یه‌که‌یان نا‌خوێنێت."
دووکانداره‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ڕاسته، ئه‌وه‌یان ئاوازدانه‌ره‌که‌یه."
ژنێک سواری تاکسییه‌ک ئه‌بێت و به سایه‌قه‌که ئه‌ڵێت:
"توخوا کاکه زۆر ئاگات لێم بێت، به‌خوا یه‌که‌مجاره له ژیانما سواری تاکسی ئه‌بم."
سایه‌قه‌که‌ش ئه‌ڵێت:
"هیچ خه‌مت نه‌بێت خوشکم، به‌خوا منیش یه‌که‌مجاره له ژیانما ئوتۆمبیل لێ ئه‌خوڕم."
وا بڕیاره مـه‌غدید و مامی بچن بۆ ماسیگرتن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش که‌مێک ته‌قه‌مه‌نییان پێویسته. مه‌غدید دوو مین په‌یدا ئه‌کات و دانیشتووه خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی یه‌کێکیانه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌که‌ی لێ ده‌ربهێنێت. مامی ئه‌یبینێت و هاواری لێ ئه‌کات:
"مه‌غدید، کوڕم وریا به نه‌ته‌قێته‌وه به ده‌سته‌وه!"
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ
"خه‌مت نه‌بێت مامه، دانه‌یه‌کی ترم پێیه."
کاره‌باچییه‌ک خه‌ریکه سه‌ر ئه‌که‌وێته سه‌ر عه‌مودێکی کاره‌با، کابرایه‌ک پێی ئه‌ڵێ:
" سه‌رمه‌که‌وه ئه‌و ته‌لانه ڕووتن !"
کاره‌باچییه‌که‌ش ئه‌ڵێ
"خه‌مت نه‌بێت، وه‌کو خوشکی خۆم ته‌ماشایان ئه‌که‌م."
پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
" ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟"
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت
" ئه‌ره‌وه‌ڵا. "
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ
"له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟"
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ
"ئه‌ره‌وه‌ڵا."
پیاوه‌که ئه‌ڵێ
"که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات
ژنه‌که ئه‌ڵێ
"نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ
"نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دانه‌ی به ماچێک
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ
"سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات."
|